Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:29

له‌ شاری هه‌ولێر شه‌ش هه‌زار کامێرای چاودێری داده‌نرێت

بۆ ئاشكراكردنی تاوان و رووداوه‌كان
کوردستان TV
#7
100%


بۆ زیاتر پاراستنی هێمنی و ئارامی شاری هه‌ولێر شه‌ش هه‌زار كامێرای چاودێری داده‌نرێت.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ زیاتر پاراستنی هێمنی و ئارامی شاری هه‌ولێر شه‌ش هه‌زار كامێرای چاودێری داده‌نرێت.

وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، دانانی ئه‌م كامێرایانه‌ سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ئاشكرا كردنی تاوان و رووداوه‌كان.

هۆگر عه‌زیز گوتیشی: ئه‌م كامێرانه‌ سیسته‌مێكی جیهانی زۆر پێشكه‌وتووه‌ به‌ كوالیتی (HD)یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كامێرا چاودێرییه‌كان به‌ یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر داده‌نرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.