Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 23:43

کۆمسیۆن واده‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاریکرد

داوا له‌ سه‌رجه‌م قه‌واره‌ و لیسته‌ به‌ژداربووه‌كان ده‌كات كه‌ پابه‌ندی ته‌واوی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12-8-2018 ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا به‌ دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره‌ و پاڵێوراوان .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیاردرا كه‌ له‌ رێكه‌وتی 5ـی 9ـی 2018 كاتژمێر 12ـی شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر 8ـی به‌یانی رێكه‌وتی 28ـی 9ـی 2018 دیاری بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره‌ و پاڵێوراوان .

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران داوا له‌ سه‌رجه‌م قه‌واره‌ و لیسته‌ به‌ژداربووه‌كان ده‌كات كه‌ پابه‌ندی ته‌واوی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.