لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بارەی زیاد كردنی مووچەی وارسی شەهیدان رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە ، لهبهشێكى ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه لە بهرواری 4/7/2018 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراو ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بەمەبەستی دیاری كردنی كاتی سەردانی لیژنەی باڵا بۆ بەغدا و ئەنجام دانی دیدارەكان بەڵام تاكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لێژنە چاوەرێی ئەو وەلامەیە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان
ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەی وەزارەتی شەهیدان و ئهنفال كراوان
دەربارەی لێدوانی بەختیار فەرەج بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتمان كە ئاماژەی بە دۆسێی گواستنەوەی منحەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیای سیاسی بۆ سەر بودجەی سیادی حكومەتی اتحادی كردبوو، راستی بابەتەكە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە.
1.لیژنەی باڵا بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتوە بەرێز( محمود حاجی صالح ) وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وەكو سەرۆكی ئەو لیژنەیە دیاری كراوە بەمەبەستی سەردانی كردنی بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
2. لە 4/7/2018 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراو ئاراستەی بەرێز سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بەمەبەستی دیاری كردنی كاتی سەردانی لیژنەی باڵا بۆ بەغدا و ئەنجام دانی دیدارەكان بەڵام تاكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لێژنە چاوەرێی ئەو وەلامەیە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان.
3.هەر لایەنێك لێدوانی لەم بارەیەوە بدات دوورە لە راستی جگە لە وتەبیژی وەزارەت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.