Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 07:58

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەکات

لە سەلاحەددین
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامی كورد و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا و جەختیش لە ڕەوایەتي مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلوولی داهاتوو و پێویستیی كاركردن و دانانی بەرنامەی تۆكمە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ كرد.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.