Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:53

ئافره‌تانى پۆلیس به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌ دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

  له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان ، پلان و ڕێوشوێنی تایبەتی گرتۆتەبەر لە ناو بازاڕو شوێنە گشتیەکان بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.

 پۆلیسی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژن و قارەباڵغبونی زیاتری ناوبازاڕو شوێنەگشتیەکان، بەفەرمانی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عبدوالکریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی لەحاڵەتی ئامادەباشی زیاتردان.

بۆ ئەو مەبەستە لە ئەمڕۆوە سەرجەم ژنانی پۆلیس خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە لە ناوبازاڕو شوێنە گشتیەکان بەمەبەستی پاراستنی زیاتری سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لەهەر حاڵەتێکی بڕین و دزینی جانتای ئافرەتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیانيش دەکات لە کاتی بونی هەر ڕوداو حاڵەتێکی نەخوازراودا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ۱۰٥ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ۱۰٤ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.