له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پێنجوین ڕایده‌گه‌ێنێت ، تیمه‌كانمان له بەشى پۆلسى دارستانى پێنجوێن توانیان 4 چوار هاوولاتى لەکاتى بەکارهێنانى t.n.t بۆ ڕاوکردنى ماسى دەستگیر بکەن .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و خراوەتە بەردەم دادوەر بەمەبەستى لێپێچینەوە ڵه‌گه‌ڵیان
لهكۆتادا پۆلیسی پێنجوین ڕایده‌گه‌ێنێت، بەکار هێنانى ( ژەهر و تەقەمەنى و تەزووى کارەبا ) بۆ ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک و لە هەموو کاتێکدا قەدەغەیە ... جێگەى داخە هەندێک لە هاوولاتیان لەپێناو ئارەزوویەکى تایبەتدا و بێ گوێدانە ڕێنماییەکان ئەم جۆرە کەرەستە و ماددانە بەکار دەهێنن و دەبنە هۆکار بۆ زیان گەیاندن بە تەواوى گیانلەبەرە ئاویەکان و ژەهراوى بونى سەرچاوەکانى ئاو کە زۆرێک لە گوند نشینەکان بۆ خوار دنەوە بەکارى دەهێنن
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى باوەخۆشێن لە سنورى قەزاى دەربەندیخان وەک یەکێک لە بنکە چالاکەکان توانیان 2 دوو تۆمەتبار لەسەر دیاردەى ڕاوکردنى باڵندەى کێوى دەستگیربکەن .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەکاتى دەستگیرکردنى ئەو دوو هاوولاتیەدا دەستگیراوە بەسەر یەک چەکى جۆرى تاپڕ لەگەڵ 3 سێ فیشەکى تاپڕ هەروەها یەک چەکى جۆرى بادى .. هەروەها 2 باڵندەى ڕاوکراو .
پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕادەستى دادگا کراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.