له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە لە بوونی چەند ئامێرێكی بیرهەڵكەندن لەسنوری گەڕەكی چوارچرا ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بەهاوكاری هێزی تایبەتی بارەگا هەڵمەتێكیان دەستپێكرد .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەو هەڵمەتەدا و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێت و سێ ئامێری بیرهەڵكەندنیش دەستیبەسەرداگیرا ، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.