Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:49

حه‌شدی شه‌عبی له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌کشێنه‌وه‌

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك
کوردستان TV
100%

به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی شه‌عبی له‌ نێو شاری موسڵ و ده‌وربه‌ری ده‌كشێنه‌وه‌.

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، جه‌مال جه‌عفه‌ر ئال ئیبراهیم ناسراو به‌ ئه‌بو موهه‌ندیس فه‌رمانی به‌یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ ناو شاری موسڵ و ده‌وربه‌ری به‌جێبهێڵن.

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌بو موهه‌ندیس له‌سه‌ر بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌.

هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌دا هاتووه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا و بێجی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و له‌ جێگای ئه‌وان باره‌گایه‌ك بۆ میحوه‌ری نه‌ینه‌وا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی عه‌لی كازم داده‌مه‌زرێت.

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.