کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، پەیڕەوی ژمارە 9ی ساڵی 2018ی تایبەت بە دەنگدان و لەیەکجیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاوکردەوە کە لە 15 بەش پێکدێت.
بەپێی پەیڕەوەکە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 30ی ئەیلوولی 2018، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە دەبێت و دوای تەواوبوونی وادەکە، کەس مافی دەنگدانی نابێت.
لە پەیڕەوەکەدا هاتووە، لە رۆژی دەنگداندان رێگە نادرێت بە بردنە ژوورەوەی ئامێرەکانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بۆ بنکەی دەنگدان یان وێستگەی دەنگدان یان ناوەندی لەیەکجیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان.
دەشڵێت، بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل لەناو وێستگەکانی دەنگداندا قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە.
ئەوەش هاتووە، دەنگدەر دەتوانێت تەنیا دەنگ بە قەوارەی سیاسی بدات و دەنگ بە هیچ کام لە پاڵێوراوانی ناو لیستەکە نەدات.
بەپێی پەیڕەوەکە، کۆمسیۆن لەماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامەکان بەراییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت، لەماوەی 48 کاتژمێردا لە ساتی دەستپێکردنی دەنگدانەوە کۆمسیۆن سکاڵاکان وەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.