بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنداروە تاوەکو، موچەی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا بکرێت و بخرێتەسەر حکومەتی ناوەندی.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌پێی مادده‌ی 132 ده‌ستووری عێراق كه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، ده‌بێت کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌ردام حوسێن كه زیانیان به‌ركه‌وتوو ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه پێكهێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ وەزارەتی شەهیدانی بەغدا كۆده‌بێته‌وه.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شەهیدان ئاشكراشی كرد به‌دابینكردنی ئه‌م بودجه‌یه له‌لایه‌ن به‌غدا، ببێته كارئاسانییه‌ك له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌م بارۆدۆخه‌ی كه قه‌یرانی دارایی دروستبووه، حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت به به‌تها قوره‌بوویان بكاته بۆیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.