Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:33

سبه‌ی شه‌و دیارده‌یه‌کی سروشتی ڕوو ده‌دات

ڕه‌نگه‌ به‌كۆمه‌ڵ ببینرێت
کوردستان TV
100%

كۆتایی شه‌وی سبه‌ی و ده‌ستپێكی ڕۆژی دووشه‌م، دیارده‌یه‌كی سروشتی ڕوو ده‌دات و له‌ بۆشایی ئاسماندا ده‌توانیت سووتانی نه‌یزه‌كه‌كان ببینی.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ـی ئاب، ئه‌ژی چه‌تۆ سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان راگه‌یاند: سبه‌ی شه‌و دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ڕوو ده‌دات و ساڵانه‌ له‌ نێوان 12 بۆ 24ی مانگی ئابه‌، چه‌ندان نه‌یزه‌ك له‌ ئاسمان ده‌رده‌كه‌ون له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌سووتێن.

سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان گوتی، ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌كاتێكدا روو ده‌دات كه‌ زه‌وی له‌سه‌ر خولگه‌ی خۆیدایه‌، هه‌روه‌ها بۆ سه‌یركردنی پێویسته‌ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ی شار له‌و شوێنانه‌ ده‌بینرێن كه‌ رووناكی تێدا نه‌بێت و تاریكایی ئاسمان به‌باشی ده‌ربكه‌وێت.

ئاماژه‌ی دا، له‌ سه‌عات 11ـی شه‌و تا سێی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ‌ ده‌كرێت، ڕه‌نگه‌ به‌كۆمه‌ڵ ببینرێت یان 10 بۆ 15 خوله‌ك جارێك بوه‌ستێت و دووباره‌ ده‌ست پێ‌ بكاته‌وه‌.

به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی له‌ مانگی هه‌شتدا چه‌ندان نه‌یزه‌كی پێدا تێده‌په‌ڕێت و به‌ر له‌ گه‌یشتنی به‌ زه‌وی ده‌سووتێن.

سه‌رچاوه‌/ وشه‌

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.