Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:38

عه‌لى عه‌ونى : بڕیاری دواخستنى هه‌ڵبژاردن بدرابایه‌ گۆڕان و ئیداره‌ی عه‌لى باپیر و باڵی 16ى ئۆکتۆبه‌ر جاڕی جیهادیان دژ به‌پارتى ڕاده‌گه‌یاند

لە کاتی شەڕی داعش و حەشدی نەوتی پێیان وابوو کاتەکە گونجاوە بۆ ئینقلاب کردن لە حکومەت
کوردستان TV
100%

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەگەر ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردبایە،رێبین و ئاسۆس و ئاراس و عەنان و ھەر دوو عەولاکە و عەلی حاسیبە و یوسفی بێ زەواد و.....knn و nrt و ھەرچی دەزگا و دەست و پێوەندی گۆڕان ھەیە و باڵی شانزەی ئۆکتوبەر و میرە و ئیدارەی مەلا عەلی باپیر، جاڕی جیھادیان لە دژی پارتی و بارزانی دەدا.ئێستا خێرا دەستیان دەکرد بە مانگرتن و «مان»دزین.ھەزار تیورییان دادەھێنا و سوودیان لە ھیوم و ھابز و کانت و ھابرماس و فۆکۆیاما ...تد وەردەگرت بۆ ئەوەی نیشان بدەن ھەڵبژاردن مافی میللەتە.


ده‌قى نووسینه‌كه‌ى عه‌لى عه‌ونى 

فیلەفلووســـــــــەکانی گۆڕان...

ئەگەر ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردبایە،رێبین و ئاسۆس و ئاراس و عەنان و ھەر دوو عەولاکە و عەلی حاسیبە و یوسفی بێ زەواد و.....knn و nrt و ھەرچی دەزگا و دەست و پێوەندی گۆڕان ھەیە و باڵی شانزەی ئۆکتوبەر و میرە و ئیدارەی مەلا عەلی باپیر، جاڕی جیھادیان لە دژی پارتی و بارزانی دەدا.ئێستا خێرا دەستیان دەکرد بە مانگرتن و «مان»دزین.ھەزار تیورییان دادەھێنا و سوودیان لە ھیوم و ھابز و کانت و ھابرماس و فۆکۆیاما ...تد وەردەگرت بۆ ئەوەی نیشان بدەن ھەڵبژاردن مافی میللەتە.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ى عه‌لى عه‌ونى دا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، کوڕە قۆزەکەی شار پارساڵ ئەم کاتە داوای حکومەتی ئینقازی دەکرد، ئێستا پێی وایە ھەڵبژاردن کاتی گونجاو نییە. لە کاتی شەڕی داعش و حەشدی نەوتی پێیان وابوو کاتەکە گونجاوە بۆ ئینقلاب کردن لە حکومەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.