Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:28

پێنج یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌ سلێمانی داخران

چه‌ند ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌و ناوچانه‌ ڕوویداوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند:  له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌رچنار و نوێنه‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار پێنچ یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ،له‌هه‌ڵمه‌تیكی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار به‌هاوبه‌شی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌رچنار و نوێنه‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار پێنچ یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌سنوری گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داخران و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌ چه‌قۆیه‌ك و بۆكس خه‌نجه‌ردا .

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: داخستنی ئه‌م یانه‌ له‌ كاتیدایه‌ كه‌پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌وناوچانه‌ ڕویداوه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.