له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی تەندروستی، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر62 شوێنی گشتی به‌م شێوه‌یه داخراون.
90 مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاوەتەوە.
بڕی 16,820,000 دینار سزای غەڕامە وەرگیراوە.
46 تەن و 462 كغم خۆراكی بەسەرچوو لەناوبران.
5٫389 نمونەی خۆراك پشكنینی تاقیگە کراوە:
5٫099 شیاوبوون بۆ خواردن.
290 نەشیاوبوون بۆ خواردن.
8٫915 مۆڵەتی تەندروستی هەیە.
18٫883 سەردانی تیمەکانی تەندروستی كراوە.
380 مۆڵەتی تەندروستی نوێ دەرهێنراوە.
176 كارگەی خۆراك مۆڵەتی تەندروستی پێدراوە.
2049 مۆڵەتی تەندروستی نوێ كراوەتەوە.
7٫566 كارتی تەندروستی بۆ كرێكاران دەرهێنراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.