Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:55

گوته‌بێژی یه‌کێتی: هیچ گرفتێکمان بۆ هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلوول نییه‌ و ئاماده‌ین

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر ھه‌ڵبژاردن بۆ مانگی 12 ی ئه‌مساڵ دوابخرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ گرفتمان نییه‌ و بۆ 30 ئه‌یلوول ھه‌موو ئاماده‌سازییه‌كمان كردووه‌ و ئاماده‌ین.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی بریتی بوون له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و دۆخی ئێستای عێراق.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌ كرایه‌وه‌ و باسمان له‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ كرد و وه‌ك پڕۆژه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ له‌ماوه‌ی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت، ھه‌روه‌ھا رای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیش وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ دیاربكرێت.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر ھه‌ڵبژاردن بۆ مانگی 12 ی ئه‌مساڵ دوابخرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ گرفتمان نییه‌ و بۆ 30 ئه‌یلوول ھه‌موو ئاماده‌سازییه‌كمان كردووه‌ و ئاماده‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.