Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 10:45

روونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژھەڵاتی ھەولێر

وێنه‌یه‌ك بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕیپۆرتاژێك له‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن ، بە پێویستمان زانی بۆ بەرچاوڕوونی ھاووڵاتیان و ڕای گشتی ئەم دوو ڕاستیەی خوارەوە بخەینە ڕوو بە مەبەستی ڕاستی و دروستی بابەتەکە:

یەکەم:
سەبارەت بە قسەکردنی ئافرەتێک کە لە بەرنامەکە کە گوایە سزا دراوە یان لە کارەکەی دوورخرایتە وە بەھۆی قسەکردنی بۆ بەرنامەکە، پێتان ڕادەگەێنین دوورە لە ڕاستیەوە تەنانەت ئەم بەڕێزە قوتابیە و مێوانە لە نەخۆشخانەکەمان تەنھا بۆ فێربوون لەوێ بووە، دوور و نزیک پەیوەندی بە نەخۆشخانە و کارەکەوە نیە تا دوور بخرێتەوە تەنانەت ئەم تەسویرە دوای دەوام کراوە بێ ئاگاداری کارگێڕی بەڵکو تەنھا کەسێکیش لە دەستەی کارگێری نەخۆشخانە قسەی لەگەڵ نەکردووە و دەرگای نەخۆشخانە کراوەیە بۆ فێربوون و ڕاھێنانی قوتابیانی زانکۆ و پە یمانگاکان.

دووەم:
سەبارەت بە کەموکورتی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان، ڕاستە گرفتی نەبوون یان کەمبوون ھەیە بەھۆی کێشەی دارایی ناتواندرێت تەواوی پێداویستیە پزیشکیەکان دابین بکرێت بەھۆی نەناردنی ڕێژەی تەواو لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدرال وە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەھۆی گۆڕینی شێوازی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان کێشەی کەمبوون ھەیە بەڵام ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا بەردەوام پێداویستیە سەرەکیەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی ھاووڵاتیان و نەشتەرگەری و چاودێری چر ھەبووە، ھەروەک بەڕێزان لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئاماژەیان پێداوە، سەبارەت بە کوالیتی پلاستەر و بابەتەکانی تر دەگەڕێتەوە سەر ئەو سەرچاوەیەی کە لە عێراقی فیدرال لە بەغداوە دابینکراوە ئێمەش بەکاری دەھئنین 
لە کۆتاییدا ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن ھاوکاری نیشاندانی ئەو ھەموو خزمەتگوزاریانە بن کە ڕۆژانە سەدان ھاوڵاتی بۆ نەشتەرگەری و چارەسەری بەسودی لێ وەردەگرن سەڕەڕای ئەو ڕاستیەی کە ئەم نەخۆشخانەیە تاکە نەخۆشخانەی ھەرێمی کوردستانە سیستەمی پسپۆڕی پزیشکی فریاکەوتنی تێدا پەیڕەو دەکرێت لەگەڵ شانازیمان کە ھەفتەی ڕابردوو نەخۆشخانەکەمان متمانەی سەنتەری ھەرێمی کوردستانی وەرگرت لەلایەن ئەنجومەنی وڵاتانی عەرەبی بۆ پسپۆڕی پزیشکی فریاکەوتن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.