مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكیدا بۆ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی توێژێكی گرنگی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م رێكخراوه و هزر و تواناكانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگبن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه :
هه‌ڤاڵان له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
رێز و سڵاو..
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان "كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه" و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م.
(ی ل د ك) نوێنه‌رایه‌تی توێژێكی گرنگی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م رێكخراوه و هزر و تواناكانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگبن.
ئومێده‌وارم رێكخراوه‌كه‌تان لاوانی كوردستان به كه‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه، بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان ئاماده بكات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ش، بۆ كوردستانێكی به‌هێز تێبكۆشن.
وێڕای پیرۆزبایی دووباره‌م، سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی خۆم ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێشووتان ده‌كه‌م كه له كۆنگره‌ی رابردوویه‌وه تا ئێستا خزمه‌تێكی شایسته‌ی لاوانی كوردستانیان كردووه.
ئاواتم سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی زیاتره بۆ یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان .
له‌گه‌ڵ رێزمدا...
براتان
مه‌سرور بارزانی
٢٠١٨/٨/١٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.