Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:49

خێزانێکی کورد له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنکان

له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتوون و چواریان خنكاون
کوردستان TV
100%

خێزانێكی كورد له‌ كاتی رۆیشتیان به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان ، كه‌ له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتبوون و چواریان گیانیان له‌ده‌ستداو باوك و كورێكى رزگاریان بووه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن خێزانێكی كوردی دانیشتوی خورماتوو كه‌ له‌ 6 كه‌س پێكهاتبوون ویستبوویان له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان بڕۆن و به‌ ده‌ریای ئیجه‌دا بپه‌ڕنه‌وه‌، به‌لام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى نفوومبوونى كه‌شتیه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌یان نوقم ده‌بێت و دایك و سێ منداڵی ده‌خنكێن و باوك و كوڕێكی ره‌زگار ده‌كرێن.

كه‌سوكاری مردوه‌كان داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌فاره‌تی عیراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێم .

بەپێی زانیارییەكان، ئەو خێزانە ناویان (هونەر رەعد ئەكبەر) سەرۆكی خێزانەكە و كوڕەكەی بە ناوی (موحەمەد) كه‌ دەربازبوونە، بەڵام بەداخەوە هاوسەری ناوبراو بەناوی (شەیما عەزیز) و له‌گه‌ل سێ كچی خنكان، بە ناوەكانی (دەلال و فەرەح و نەغەم). 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.