پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێك ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد كرد و رایگه‌یاند: سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سوپاس و رێز و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌نێرێت و ئاشكرای ده‌كات كه زۆر كه‌سایه‌تی زانستی و رۆشنبیری و سیاسی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوون خۆشحاڵی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته جیهانییه ده‌ربڕیووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆچه‌ر بیركار، سوپاسی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دایك بو باوك و مامۆستا و هاورێ و هاوكارانی ده‌كات، كه پاڵپشت و هاوكاری بوون و به‌جۆرێك یارمه‌تیان داوه.
جێی ئاماژه‌یه لە سەرەتای ئەم مانگە، کۆچەر بیرکار توانی خەڵاتی فێلدز به‌ده‌ست بێنێت كه به خه‌ڵاتی نۆبڵی بیرکاری ناسراوه و له میانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هیوادارم وه‌رگرتنی ئه‌م خەڵاتەکە بزەیەک بخاتە نێو دڵی 40 ملیۆن کورد.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ش سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی پرۆفیسۆر بیركاری كرد، رایگه‌یاند: من یەکێکم لەو 40 ملیۆن کوردەی كه زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییتان پێوە دەکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.