ڕۆژێك مریشكێك به هه‌ڵۆی گووت: تۆ بۆچی ئه‌وه‌نده به‌رز ده‌فڕی هه‌ست ناكه‌ی ژماره‌تان زۆر كه‌مه بۆ نایه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه له‌و كۆلیته بژین لێره خۆراكمان پێ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی بفڕین خۆمان ماندوو بكه‌ین جگه له‌وه‌ش له‌هێرشی گورگه‌كان ده‌مانپارێزن.
هه‌ڵۆ به پێكه‌نینه‌وه گووتی: كاتێك به ئاسمانه‌وه ده‌فڕم هه‌ست به‌شكۆ و كه‌رامه‌ت و ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی وچێژێكی زۆر ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده خۆشه هه‌رگیز وه‌سف ناكرێت.
كاتێك له‌به‌رزایی ده‌ژیت خه‌ڵك ئیره‌ییت پێ ده‌به‌ن كاتێك شتێك ده‌خۆیت كه‌پێوه‌ی ماندوو ده‌بیت ئه‌و كاته ژیان تام چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه تۆ هه‌ست ناكه‌یت ئه‌ی مریشك ئه‌وانه‌ی كه پاش ماوه‌ی خواردنه‌كانی خۆیان به‌ئێوه ده‌ده‌ن بێچوهكانت سه‌ر ده‌بڕن و هێلكهكانیشت ده‌به‌ن شه‌و ڕۆژیش ئێوه‌یان له‌قه‌فه‌س كردوه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌هێرشی گورگه‌كان ده‌تان پارێزن.
مریشك به‌پێكه‌نینه‌وه گووتی: تۆ باسی شتی زۆر سه‌یر ده‌كه‌یت ئازادی وشكۆو كه‌رامه‌ت و عزه‌ت وژیان وسه‌ربه‌خۆی من له‌تۆ ناگه‌م ؟تۆ شێت بویت ؟
هه‌ڵۆ گووتی: نه‌خێر من شێت نه‌بووم به‌ڵام من له‌تۆ ده‌گه‌م چونكه تۆ له‌قه‌فه‌س له‌دایك بووی وه‌هه‌رگیز له‌مانای ئه‌و ووشانه‌ش تێ ناگه‌یت تا له‌و قه‌فه‌سه ده‌رنه‌چیت.
هه‌رمیلله‌تێك بیه‌وێت به‌سه‌ربه‌رزی بژیت ده‌بێت تێ بكۆشێت و خه‌باتی له‌پێناو بكات ئه‌گینا تاماوین ده‌بێ پاشكوی خه‌ڵكانی تربین.
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.