ئاسایشی هه‌ولێر، سێ تاوانباری ده‌ستگیر كرد، كه دووانیان ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ی سێیه‌میش، به‌ر له چه‌ند رۆژێك گه‌نجێكی له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر كوشت، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی شێواندبوو.
پێش نیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه 16ی ئابی 2018 له‌نێو بازاری سێتاقانی هه‌ولێر هاووڵاتهیهك به ناوی ( ز. ف ) له كاتی چوونی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كوژرا، هاوكات له چه‌ند رۆژی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌ولێر كورژرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، توانیویانه بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی سێتاقانیش ده‌ستگیربكه‌ن، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی به شێوێندراوی له گه‌ڕه‌كی (هه‌ولێری نوێ) دۆزرایه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 9ی ئاب، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند توانیویانه سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه دوو كه‌س له‌وانه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان كشتووه یه‌كێكی تریش له تۆمه‌تباران گه‌نجێكی هه‌ولێری كشتووه دواتر ته‌رمه‌كه‌ی شێواندووه .
ئاسایشی هه‌ولێر ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ڵمه‌تێكدا، دوو تاوانباریان به ناوه‌كانی (ع. ا. م) له‌دایكبووی 1999 و (و. م. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1990، له شوقه‌كانی هانا سیتی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان له كوشتنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌بووه.
هه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی سێتاقانی هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه دانای ناوه به تاوانه‌كه‌ی شێواندنی ته‌رمی كوژراوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.