Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:35

جۆزێف فۆتێل: قاسم سولەیمانى لە پشت هەموو نائارامیەکانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست دایه‌

جۆزێف فۆتێل: له‌ هه‌ر شوێنێك چالاكی ئێران هه‌بێت، قاسم سولەیمانى لەوێیە
کوردستان TV
100%

جۆزێف فۆتێل فەرماندەی هێزی ناوەندی سوپای ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كه‌ قاسم سولەیمانى فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە پشت زۆرینەی چالاكیەكانی ئێرانەوەیە بۆ تێكدانی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جۆزێف فۆتێل فەرماندەی هێزی ناوەندی سوپای ئەمریكا لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" قاسم سولەیمانی سروشتێكی دوژمنكارانەی هەیە و لە هەر شوێنێك چالاكی ئێران ببینین ئەویش لەوێیە، جا چ لە عێراق یان یەمەن یان سووریا بێت، سوپای قودسیش لە پشت هەموو نائارامیەكانەوەیه‌، كه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناڤین روو ده‌ده‌ن.

فەرماندەی هێزی ناوەندی سوپای ئەمریكا، سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئەم دواییەی ئێران بە داخستنی گەرووی هۆمرز، رایگه‌یاند" سوپای ئەمریكا ئامادەیە بۆ پاراستنی گەشتی دەریاوانی لە گەرووی هۆرمزدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.