سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه 9/8/2018، له ناوچه ده‌ریاكانى قه‌زای كۆشئاداسی سه‌ربه پارێزگای ئایدن كهشتیهكى كۆچبەران كه 13 كه‌سى هه‌لگرتبوو نقۆم بوو، له ئه‌نجامدا 9 كۆچبەر خنكان و 4ى دیكه‌ش ڕزگاركران.
ئاژانسی ئەنادۆڵى توركیا ، بلاوى كرده‌وه، كه کاتژمێر 3:25 خۆله‌كى بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای كوشئاداسی سەر بە پارێزگای ئایدن لە وڵاتی تورکیا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاوکەوتووەو به هۆیه‌وه كارمه‌ندانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتنه جوڵه و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی نزیك له ناوچه ئاوییه‌كه كران.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه ، بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان، هه‌لیكۆپته‌رێك و فڕۆكه‌یه‌ك و دوو به‌له‌م و تیمێكی ژێرئاوگهڕیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، ته‌رمی 9 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه، کە حەوتیان منداڵن و دوانی دیکەیان ژنن و چوار كه‌سیش رزگاركراون، سەرجەم کۆچبەرەکان ژماره‌یان 13 کەس بووه‌و سەرجەمیان عێراقین و تەنها کۆچبەرێک سووری بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.