له ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆڕان ڕایده‌گه‌ێنێت: لە گوندێكی سەر بەقەزای رەواندز بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.
پۆلیسى سۆران ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 9ى ئابی 2018 ، لە گوندی گەرەوانی سەروو لە قەزای رەواندوز، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵە، كەسێك كوژراوە و هاووڵاتییەكی دیكەش بریندار بووە.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و تا ئێستا تۆمەتبار دەستگیر نەكراوە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە لە لایەن تیمه‌كانى پۆلیس بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.