ژه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدرانی ئێران له پشت زۆربه‌ی چاڵاكییه‌كانی ئێرانه كه ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی كردۆته ئامانج.
هه‌روه‌ها گوتی: قاسم سلێمانی سروشتێكی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه و هه‌ركاتێك چالاكییه‌كی ئێران له عێراق و سوریا ببینین، ئه‌و كاته ئه‌و ده‌بینرێت، سوپای پاسدارانیش كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌و به‌رێوه ده‌برێت، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به داخستنی گه‌رووی هورمز ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه گوتی: سوپای ئه‌مریكا له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئازادی هاتوچۆی گه‌رووی هورمز، چونكه گرنگترین خاڵی هاتوچۆی نه‌وته له جیهان.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
سه‌رچاوه / CNN
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.