لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، لە دەرچونێکى مەیدانیدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت توانیان (2) هاووڵاتى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون هاوکات دەستگیرا بەسەر (4) چوار کیلۆ ماسى ڕاوکراودا .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ئهو هاوڵاتیانه ماددهكانى (ژەهر ،تەقەمەنى ، تەزوى کارەبا ) بهكارهێناوه بۆیه بەهەموو شێوەیەک و لەهەموو کاتەکاندا قەدەغەیە و ڕێگەپێنەدراوە بە ڕاوکردنى ماسى بىن شێوهیه
پۆلیس ڕاشیگهیاند پاش دەستگیرکردنیان تۆمەتبارەکان و ماسی یە دەست بەسەر داگیراوەکان ڕادەستى دادگا کران بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .
لهكۆتادا پۆلیس ڕایدهگهێنێت ، ئەفسەروکارمەندانى پۆلیسى دارستان هەمیشە و بەردەوام لە ئەرک و فەرماندان لە پێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان و دەستگیرکردنى هەر سەرپێچیکارێک زیان بەسروشت و ژینگە بگەیەنێت...
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.