Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 09:34

فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری سیدەکان و بناری قەندیلیان بۆردومان کرد

بەهۆی تۆپبارانەکەوه‌ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتوتەوە
کوردستان TV
100%

دوو ڕۆژە لەسەر یەک فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەبیانوی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە، گەلی خواکوڕک لە دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکەن و ئێواری ئەمڕۆش دوای بۆردومانی فڕۆکەکان تۆپخانەکانی تورکیا بۆ ماوەی چەند خولەکێک گوندی کەوەرتیان لەسنوری خواکوڕک تۆپباران کرد و بەهۆی تۆپبارانەکەوه‌ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتوتەوە .

هه‌روه‌ها هه‌ ئێوارى ئه‌مرۆ فڕۆکە جەگیەکانی توركیا بەرزاییەکانی بناری قەندیلیشیان  بۆردوومان کردو به‌هۆیه‌وه‌ ترۆس و دله‌راوكێ لاى گوندنشینانى سنووره‌كه‌ دروست كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.