ری یۆنگ هو، وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور دواى گهیشتنى بۆ ئێران و كۆبوونهوه لهگهل جهواد زهریف هاوتا ئێرانیهكهى، ئەمڕۆ چوارشەممە 8/8/2018K لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ حەسەن رۆحانی سهرۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران كۆۆوەو تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری رۆحانیەوە بڵاویكردووەتەوە، كە تاران دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ پیۆنگ یانگ پەرە پێبدات.
سەبارەت بە كشانەوە تاكلایەنەكەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، رۆحانی رایگەیاند" هەڵسوكەوتی ئەم دواییەی واشنتۆن بووەتە هۆیە ئەوەی، كە لە تەواوی جیهاندا ئەمریكا بە وڵاتێكی بێ متمانە بناسرێت.
وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوریش كشانەوەی ئەمریكای لە رێككەوتنەكە بە هەڵەو دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكان وەسفكردووە.
لە درێژەی وتەكانیدا ری یۆنگ هو، ئاماژەی بەوە كرد، ئەو وڵاتانەی پەیوەندی دۆستانەیان لە نێواندایە پێویستە لەنێو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا پشتیوانی یەكتر بكهن و یهكگرتووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.