Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:27

برێت مەکگوورک: نێچیرڤان بارزانی راست دەکات

گوایه‌ مەکگوورک داوای کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ
کوردستان TV
#7
100%


برێت مەکگۆرک رایگەیاند سەرۆکوزیران نێچیرڤان بارزانی راست دەکات، وادەی هەڵبژاردن پرسێکی نێوخۆییە و سەرکردەکان و پەرلەمانی کوردستان دەتوانن بڕیاری لەبارەوە بدەن، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئەو گوتراون کە داوای کردبێ وادەکە دوابخرێ، دوورن لە راستییەوە .

ئەمڕۆ برێت مەکگوورک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش لە توێتێکدا رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی راستدەکات و هەڵوێستی خۆی بە ئاشکرا دەربڕی، کە ئەوان هەڵوێستیان روونە و وادەی هەڵبژاردن لە هەرێم پرسێکی نێوخۆییە.

مەکگوورک سەرجەم دەنگۆکانی بە ناڕاست وەسفکرد کە لەو بارەیەوە بۆ دواخستنی هەڵبژارن لەسەرزاری ئەو گوتراون.

دوێنێ سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە بریت مەکگوورک داوای نەکردووە لەوان کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ. ئەم دەنگۆیە دوای ئەوەهات کە هەندێ لایەنی سیاسی رایانگەیاندبوو ئەمەریکا لەرێگەی مەکگوورک داوای کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.