Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:02

هادى عامرى: ئەگەر سەرۆک وەزیرانێکمان بەسەردا بسەپێنن له‌ماوه‌ى دوو مانگدا ده‌یڕوخێنین

عەبادی: پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێراندا ده‌بین
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تى عێراق لەگەڵ سەپاندنی سزاكانى ئه‌مه‌ریكا نییه‌ بەسەر ئێراندا، بەڵام عێراق پێوه‌ى پابەند ده‌بێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" ئەوان نیگەرانن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران، بەڵام بەهەر بڕیارێك پابەند دەبن كە دەربكرێت له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

وتیشى" سزاكان وێرانكردنی كۆمەڵگەكانە نەك سیستەم و ڕژێمەكان، بەڵام لەپێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندییەكانی گه‌لى عێراق پابەندی دەبن.

لێدوانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدەمێكدایە كە دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئەمریكا سەپاندنی زنجیرە سزایه‌كى بۆ سەر ئێران خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژى دووشممه‌ى رابردوو ئه‌م سزایانه‌ى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند.

هه‌روه‌ها لێدوانه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ پابه‌ندبوون به‌ بریاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال، ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى مانه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌كات تاكو جارێكى تر ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ لایه‌نى سیاسی عێراقى نیگه‌ران كردووه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دواى لێدوانه‌كه‌ى عه‌بادى، هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتحی سەربە میلیشیای حەشدی شەعبی هەڕەشەی لابردنی هەر سەرۆك وەزیرانێك دەكات لە ماوەی دوو مانگدا ئەگەر بێتو لەلایەن ئەمریكاوە بسەپێنرێت، كه‌ مه‌به‌ستى عه‌بادی یه‌.

هادی عامری لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس ڕایگەیاندووە" ئێستا پرۆژەیەكی گشتگیر هەیە بۆ بێ ئومێدكردنی عێراقیەكان كە ئەمەش مەترسیەكەی لە داعش زۆرترە".

سەرۆكی حەشدی شەعبی سەبارەت بە دەستوەردانی دەرەكی لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڵێت" ئێمە توانای دیاریكردنی پۆلیسێكمان هەیە لە ئێران و توركیا و سعودیە، یان لە ئەمریكا، ئەگەر نەخێر بێت، ئەی چۆن ئێمە قبوڵی بكەین سەرۆك وەزیرانمان بۆ دیاری بكەن".

وتیشی" جارێكیان باڵوێزی ئەمریكا و برێت ماكگۆرگ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا سەردانیان كردم، لەسەر دیاری كردنی سەرۆك وەزیران رامگەیاند، كە ئەگەر سەرۆك وەزیرانێكمان بەسەردا بسەپێنن ئەوا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە ماوەی دوو مانگدا ئەو حكومەتە دەڕوخێنرێت، پاش ئەوە عەبادی پەیوەندی پێوەكردم و رەخنەی ئاڕاستە كردم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى كه‌ بۆ شاندى ئه‌مه‌ریكی به‌ راشكاوى كردبووم.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.