Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 08:35

بەڕێوەبەرایەی گەنجینەی هەڵەبجە کرایه‌وه‌

بەپێی بڕیاری 568 هەڵەبجە پارێزگایە
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 8/8/2018، لەمەراسیمێكدا عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەڵەبجەی كردەوە و پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی كرد.

پارێزگاری هەڵەبجە، كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەڵەبجەی بەهەنگاوێگی گەورە وەسفكرد بۆ پارێزگای هەڵەبجە و ئاماژەی بەوەكرد بەبڕیار بەڕێوەبەرایه‌تی شەهیدانیش یەكەم بەڕێوەبەرایەتی دەبێت كە كاروبارەكانی لەم گەنجینەیە بۆ راییدەكرێت.

پاش بەپارێزگابوونی و دەرچونی فەرمانی وەزاری و دانپێدانی لەلایەن حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقەوە بەپاریزگای هەڵەبجەدا وەك دەنگۆیەك هێشتا بەشێك لە فەرمانگەكان وەك پارێزگای مامەڵەی لەگەڵ ناكەن ، پارێزگاری هەڵەبجەش ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی دەدات و ڕایدەگەیەنێت" ئیتر نابێت وشەی دانپێدانان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەكار بهێنرێت و بەپێی بڕیاری 568 هەڵەبجە پارێزگایە .

عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، لەكاتی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەی گەنجینەی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند" دەمەوێت ڕاستكردنەوەیەك بۆ ڕایی گشتی ڕابگەیەنین كە بابەتی دانپێدانانی هەڵەبجە وەك پارێزگا جیاوازە لەگەڵ ئیجرائاتی تەواوبونی ڕێكاره‌كانی پارێزگا كە دوو بابەتێ جیاوازە، نابێت بابەتی دانپێدانان ئیتر بەكار بهێنرێت هەڵەبجە بەپێی بڕیاری 568 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیدا بۆتە پارێزگا .

هەروەها ڕاشگەیاند: ئێمە دوو ساڵە كە نوسراو دەكەین بۆ وەزارەتەكان وەك پارێزگا مامەڵە دەكەین و مامەڵەمان دەكەن، بەڵام بە هۆی قەیرانی سیاسی و داراییەوە لەنێوان ناوەند و هەرێم هەبووە یەكلا نەبۆتەوە ، بەڵام ئێستە پەیوەندییەكە باشتر بوە هەر بۆ ئەو مەبەستەش بەڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدامانكرد .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.