ئه‌مڕۆ 8ی ئاب نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق رایگه‌یاند که ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق که‌سێکی به‌هێز بێت.
یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە پێویستی دەزانێت کەسایەتییەکی بەهێز پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق وەبگرێت و ئاشکرای دەکات، بەهۆی کەمئاوییەوە ژیانی دوو ملیۆن عێراقی لەمەترسیدایە.
لەدەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق، کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند: دۆخی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاریی عێراق خراپە و بۆ ئەوەش پێویستە کەسایەتییەکی بەهێز پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەبگرێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسیانە.
گوتیشی: تائێستا خۆپیشاندانه‌کان له پێنج پارێزگاکه‌ی باشوری عێراق به‌رده‌وامه و پێداویستییه ئابووری و گه‌شه‌پێدانه‌کان داواکاری هاونیشتمانیانن، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش هه‌وڵی ته‌واوی داوه بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خۆپیشانده‌ران.
ئاشکرای کرد؛ بەهۆی کەمئاویی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی رۆژانە و کشتوکاڵ، ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتیی عێراق لە مەترسیدایە.
پیش‌تر نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) رایگەیاندبو؛ رۆژی چوارشەممە هەشتی ئاب، ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی عێراق و مەترسییەکانی سەر ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.