سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دهكات و رایدهگهیهنێت: حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
برای بەڕێزمان كاك محەمەد حاجی مەحمود
بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم.
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە. ڕۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی ڕوونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت.
یادی دامەزراندنی حزبەكە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز بێت و هیوادارم كاروانی خەباتی ئایندەتان، شانبەشانی سەرجەم هێزە رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت و سەرکەتوو بن.
لەگەڵ ڕێزمدا
مەسعود بارزانی
8ـی8ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.