Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:14

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک سلێمانی ده‌هه‌ژێنێت

به‌شی‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی‌ ئاشكرای ده‌كات
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی ده‌هه‌ژێنێت
کوردستان TV
100%

به‌شی‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی‌ ئاشكرای ده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌رێمی‌ كوردستان و سلێمانی‌ هه‌ژاند، به‌ڵام هیچ زیانێكی‌ نه‌بووه‌، لێپرسراوی‌ ئه‌و به‌شه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ئاراس مه‌حمود لێپرسراوی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند: "كاتژمێر (11:31) خوله‌كی‌ پیشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ هه‌ژاند".

وتیشی‌:"بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووری‌ 96 كیلۆمه‌تر له‌ بنكه‌ی‌ ئه‌زمه‌ڕه‌وه‌ تۆماركراوه‌و گوڕی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 3.4 پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر".

به‌رپرسه‌كه‌ی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، ئه‌گه‌رچی‌ گوڕی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ستی پێكراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.