دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه 6/8/2018، چوار هاولاتی دانیشتوی گوندی دایلانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان به‌ناوه‌كانی (شوجاح احمد، سه‌رباز رسول، شه‌مزین ڕه‌سول، حه‌ته‌م ره‌سول)، به‌مه‌ستی كار‌و كاسبی چونه‌ته كه‌لی خواكوڕك، لة نزیك سێگۆشه‌ی سنووری نیوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا وئێران ، بۆماوه‌ی 2 ڕۆژه ئه‌و 4 هاولاتیه هیچ سۆراغێكیان نیه و بێسهرو شوێنن.
كه‌س و كاری ئه‌و 4 كه‌سه‌ش ده‌ڵێن: موبایله‌كانیان داخراون و ناتوانین په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین.
له‌م باره‌یه‌وه "زوبێر حالی" فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی پاسه‌وانانی سنور له‌سیده‌كان، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئه‌و چوار هاوڵاتییه‌ی لێ بێسه‌ر وشوێن بوون ناوچه‌ی شه‌ڕه و شوێنێكی نائارامه.
ده‌شڵێت: ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا وه بۆردومان ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی سنوور بۆ كوردستان تیڤی گوتیشی: ئه‌و ناوچانه هێلی په‌یوه‌ندییان لێ نیه تابهئاسانی سۆراغی ئه‌و هاولاتیانه بزانین.
شایه‌نی باسه له ئێستادا خزم و كهسو كاریان لهڕێكای لایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌هه‌وڵی گه‌ڕان دان به‌شوێن ئه‌و 4 هاوڵاتییه‌دا.
مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.