Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:47

 سلێمانی بڕێکی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌سووتێنێ

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
کوردستان TV
100%

دوو كیلۆگرام مادده‌ی تلیاك و 580 گرام حه‌شیش، له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار حه‌بی ترامادۆڵ و چوار هه‌زار حه‌بی جۆراوجۆری تر كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌نێودایه‌ سووتێندران.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ نزیك شاری سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی له‌ناوبردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان برێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆری له‌ناوبرد و له‌نێو كوره‌دا سوتێندران.

سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كه‌، حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌ سوتێندران و له‌ناوبران بریتی بوون له‌ دوو كیلۆگرام مادده‌ی تلیاك و 580 گرام حه‌شیش، له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار حه‌بی ترامادۆڵ و چوار هه‌زار حه‌بی جۆراوجۆری تر كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌نێودایه‌ و به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.