Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 21:24

سیدەکان.. بزنێک بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى شوانێک

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

 

دوو ڕۆژ لەمه‌وبەر لە کوێستانی مینبەر لەدەڤەری سیدەکان دوای ئەوەی شوانێک مێگەل بزنەکانی بۆ لەوەڕاندن دەباتە بەهەڵە ده‌چنه‌ نێو کێڵگەیەکی مین لەو ناوچەیە و بەهۆی تەقینەوەی مینێکی جۆری ڤاڵمارا شوانەکە گیانی لەدەست دا.

بەپێی قسەی کەس و کاری شوانه‌كه‌ سەرەتا بزنێک قاچی بەسەر مینەکەدا کەوتوە و بەشوانەکەدا تەقیوەتەوە .

لای خۆیەوە مینا تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بەماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمێکی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سۆران و دەرکەوت ئەوهاولاتیە بەرمین کەوتووە و لەکاتی پێداتەقینەوەی مین لەشوێنی ڕوداوەکە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆران گوتیشی: ئەو هاوڵاتیە ناوی عارف سەعید مام سارە تەمەن 20 سالانە و خێزاندارە خەلکی ناحیەی هەریرە بەمەبەستی کاری ئاژەڵداری هاتۆتە کوێستانەکانی سیدەکان .

مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.