Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:34

دوایین کتێبی " به‌در شێرۆکی " بڵاوکرایه‌وه‌

كه‌لك له‌ مێژووی ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كان وه‌رگیراوه‌ .
کوردستان TV
100%

 نووسه‌ری كورد " به‌در ئیسماعیل شێرۆكی " دوایین كتێبی خۆی له‌ ژێر ناوی " " بارزان مایكرۆمۆدێلی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ " له‌چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ شاری هه‌ولیر  به‌ چاپگه‌یاند كه‌ له‌ 428 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ ، كتێبه‌كه‌ چاپی یه‌كه‌مییه‌تی .

كتێبه‌كه‌ ته‌نیا مێژوویی نییه‌ به‌م مانایه‌ی مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ به‌ ته‌نیا تیشك خستنه‌ سه‌ر مێژووی ده‌ڤه‌رێك ، شۆرشێك یان گه‌لێك بێت ، كه‌ به‌ پێی رۆژژمێر رووداوه‌كانی رێز كردبێت ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا كه‌لك له‌ مێژووی ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كان وه‌رگیراوه‌ .

كتێبه‌كه‌ ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵناسی ده‌ڤه‌ری بارزان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی رۆژانه‌ ژیان به‌ مه‌سه‌له‌ی بارزان ناسی زۆر ساماندار و زه‌نگینه‌ ،كتێبه‌كه‌ ژماره‌یك ته‌وه‌ری له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ له‌گه‌ل یه‌ك و به‌ یه‌ك ئه‌ندازه‌ و به‌ یه‌ك است به‌كارهێنراون .

جێب باسه‌ نووسه‌ر " به‌در ئیسماعیل شێرۆكی " خاوه‌نی ژماره‌یك كتێبی چاپكراوه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.