به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاشكرای ده‌كات، هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان به‌فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستایی عێراق بۆخولی داهاتوو ده‌ست نیشان كرد.
خالید عوبه‌یدی له هاوپه‌یمانی نه‌سر له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوه، دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌ئاماده بوونی زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانه سیسایه‌كان كه كار ده‌كه‌ن بۆپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، ئاماده‌بوان به‌فه‌رمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر حه‌یه‌ده‌ر عه‌بادى بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ست نیشان كرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هاوپه‌یمانی نه‌سر شه‌وی رابردوو ئاشكرای كردبوو تاكه پاڵێوراویان بۆوه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادیه .
له لایه‌كى تریشه‌وه یەكێك لەسەركردەكانی ڕێكخراوی بەدر جەختی كردەوە ، كه حەیدەر عەبادى شانسێكی زۆری هەیە ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
كەریم نوری یەكێك لە سەركردەكانی ڕێكخراوی بەدەر كە بەشێكە لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی (هادی عامری) جەختی كردۆتەوە كە بەپێی مەرجەكانی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، حەیدەر عەبادی شانسێكی زیاتری هەیە بۆ گەیشتن بەو پۆستە.
سەركردەی بەدر ڕاشیگەیاند، عەبادی كەسێكە كە تا ڕادەیەكی زۆر ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایەو كه‌سێكى بەهرەمەندە و پاڵپشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.