به‌رێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه ده‌ڵێن مه‌كگۆرك هاتووه‌ته لای من و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه، هیچ شتێكی وا نییه و قه‌بووڵیش ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7-8-2018، یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و کە تیایدا چەندین کەسایەتی سیاسیی و حکومی بە بەشداری سەدان لاو و گەنجی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش رایگەیاند: ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه ده‌ڵێن مه‌كگۆرك هاتووه‌ته لای من و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه، هیچ شتێكی وا نییه و قه‌بووڵیش ناكه‌ین له هیچ كه‌سێك كه ده‌ستوه‌رداته هه‌موو كارێكی ناوخۆییمانهوه، من هه‌ر چیم بۆ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یكه‌م، چونكه پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.