بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق (یۆنامی) ، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 8/8/2018، ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی عێراق و مەترسییەکانی سەر ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
لەکۆبونەوەکەدا، یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق راپۆرتێکی تایبەت سەبارەت بە دۆخی عێراق و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان و هەڵبژاردنی گشتی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەخاتەڕو و لەوبارەیەوە بەرچاو رونی دەداتە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەو کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە، کە بەرپرسانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی بەغدا لە خراپی دۆخی خزمەتگوزاریی و ئەمنی و سیاسی عێراق و داوایان کردوە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ باشکردنی گوزەرانی خەڵک و دابین کردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کۆتایی هێنان بە ململانێ سیاسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.