Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:05

ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان رادەگەیەنرێت

رۆژی 3ی ته‌مموز دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەستی
کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند: جیاکردنەوەی هەموو ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەر بووە کۆتایی هات.

رۆژنامەی‌ سەباح لە سەرچاوەیەکی‌ هەواڵی‌ عیراقییەوە  بڵاویکردەوە،"دادوەرە دانراوەکان دوای تەواوبوونی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی تەواوی وێستەگەکانی کەرخی بەغدا تەئکیدیان کردوەتەوە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی ھاتووە"، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕیارێک سەبارەت بە وێستگەکانی رەسافە دەدات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ لەسەر شاشەی کەناڵی "العراقیە ئای ئێم ئێن" ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق رادەگەیەنرێت.

ھەروەک  ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج وێستگە لە وێستگەکانی کەرخ دوور خراونەتەوە بەھۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەران و بارکۆدەوە.

رۆژی 3ی ته‌مموز دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی 12ی ئایار سازکرا، سەرەتا لە پارێزگای کەرکووک و دواتر سلێمانی و شارەکانی تر دەستیپێکرد.

رۆژی 12 ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی ئەلکترۆنی ئەنجامدرا، ئەنجامەکەی بووە مایەی ناڕەزایەتی زۆربەی لایەنە سونەکان و کوردەکان و هەندێک لایەنی شیعەو دادگای فیدراڵی بڕیاری دەرکرد جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو سندوقانە بکرێت کە سکاڵایان لەسەرە، هه‌روه‌ها وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان ساخته‌كراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.