Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 15:41

لە نزیک مەخموور شەڕ لە نێوان داعش و ھێزەکانی عێراق ڕووی دا

ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران
کوردستان TV
100%

نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی عەلیەڕەشی نزیک شارۆچکەی مەخموور ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ کەوتنە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و دواتر شەڕێکی توند لە نێوان ھەردوولا ڕووی دا کە تێیدا ھەردوولا زیانیان پێ گەیشت.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" شەڕەکە لەو کاتەدا ڕووی داوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ لە قەزای مەخموورەوە بەرەو گوندەکانی ناحیەی قەراج چوونە و کاتێک گەیشتوونەتە گوندەکانی عەلیەڕەش و گەلیەڕەش چەکدارانی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکەی عێراق و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادانی توند ڕووی داوە و زیانیشی ھەبووە.

بە پێی زانیارییەکان ، لە ئەنجامی شەڕی نێوان پۆلیسی عێراق و چەکدارانی داعش ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.

کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە" ئەو ناوچەیە پێگەی داعشی تێدایە و پێشتریش ھێلانەیان بووە، لەبەر ئەوەش ھەر ھێزێک بچێتە ئەو سنوورە داعش بەرەنگاری دەبنەوە و شەڕ ڕوو دەدات."

ئەو سنوورە کە لە دەیان گوند پێک ھاتووە زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە و ناوچەیەکی بەرفراوانە و دوای گرتنەوەی قەزای حەویجە داعشەکانی نێوان مووسڵ و کەرکووک زیاتر لە بناری قەرەچۆخ و پێدەشتەکانی قەراج کۆ بوونەتەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.