وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند" موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت ببێته ئۆپۆزسیۆن و هه‌رگیز به حكومه‌تێكی دابهشكاریش ڕازی نابێت.
شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌یان و كوتله‌ی سائیرون هیچ نیازێكی نییه بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان واز له رێوشوێنه‌كانی پێشووتر بهێنن له پێكهێنانی حكومه‌ت و رێچكه‌یه‌كی نوێ بگرنه‌به‌ر.
به‌وته‌ی شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی، موقته‌دا سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری له حكومه‌تێكدا بكات كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكاری سیاسی و مه‌زهه‌بی بێت و له‌وباره‌یه‌وه وتی" هه‌ندێك لایه‌ن ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه بۆ رازی بوون به‌و 40 مه‌رجه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در پێشنیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.