Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:11

 داعش شه‌ش چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕالی کوشت

له‌ ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران، هاوكات له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، سێ پۆلیسی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕالی كوژران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌قیب حامد عوبێدی، ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند: سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و تیرۆیستانی داعش له‌ ناوچه‌ بیانیه‌كانی رۆژئاوای شاری تكریت ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، كوژران.

هاوكات له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكرنی ناوچه‌كانی بیابان له‌ شاری تكریت ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، و له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، سێ پۆلیسی سه‌ر به‌ ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕالی كوژران.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.