Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:57

جیاکردنەوەی دەستیی سەرجەم دەنگەکان لە بەغدا کۆتایی هات

کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوبوو
کوردستان TV
100%


وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی ئەژمارکردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگی سەرجەم ئەو بنکە و وێستگانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لە نوسینگەی کەرخی ناوچەی بەغدا، کۆتایی هاتووە.

دادوەر لەیس حەمزە، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی ئەژمارکردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگی سەرجەم ئەو بنکە و وێستگانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لە نوسینگەی کەرخی ناوچەی بەغدا، کۆتایی هاتووە.

حەمزە رایگەیاند: دەستەی دادوەرانی جێگرەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی پێشو، سبەینێ یەکشەممە دەست دەکەن بە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگی ئەو وێستگە و بنکانەی پێشوتر ئەنجامەکانیان هەڵوەشێنراونەتەوە و لەئێستادا براونەتە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ وردبینی کردن.

ئاماژەی بەوەکرد؛ دووبارە وردبینی و ئەژمارکردنەوەی دەستیی بۆ ئەو سندوقانە دەکرێت کە لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبارەوە براونەتە بەغدا.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: پرۆسەی ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و لەلایەن فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن و بەچاودێری تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەناڵەکانی راگەیاندن بەڕێوەدەچێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.