باڵیۆزخانەی ھیندستان له به‌غدا پێدانی ڤیزای بەھاووڵاتیانی عیراق راگرت، بەھۆی ئەو بڕیارەیەوە گەشتی ئەو كەسانەى خوازیارن سەردانی هندستان بكەن راگیراوە.
باڵیۆزخانەی ھیندستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی ڕاگرتووه له‌ناویشیاندا پیدانی ڤیزا به‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، تائه‌و كاته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ساڵانه سه‌دان قوتابی عێراقی به‌مه‌به‌ستی خوێندن و هه‌زاران هاوڵاتی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی هیندستان ده‌كه‌ن، بۆیه هاولاتیانى عێراق به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ی باڵیۆزخانه‌ی هیندستان ناتوانن سه‌ردانى ئه‌و وولاته بكه‌ن.
بەگوێرەی بەیاننامەكهى باڵیۆزخانەی ھیندستان، لە رێككه‌وتى ٣١ی ٧ی ٢٠١٨ەوە سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی كونسوڵخانەی ھیندستان راگیراوە، بەپێدانی ڤیزا بەھاووڵاتیانی عیراقیشەوە، تا ئەوكاتەی حكومەتی عیراق سەرجەم بەربەستە ئەمنییەكانی بەردەم باڵیۆزخانەكە دادەنێتەوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا، فەرماندەی پڕۆسە سەربازییەكانی بەغدا، سەرجەم بەربەستە كۆنكرێتییەكانی بەردەم باڵیۆزخانەی ھیندستان لە بەغدا لابرد، بەبێ ئەوەی ھیچ روونكردنەوەیەك بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.