بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن، دۆسیەی 50 بەرپرسی حكومەتی عێراق رەوانەی دەستەی دەستپاكی دەكرێت.
ئیحسان شەمەری، سەرۆكی سەنتەری بیری سیاسی نزیك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە رۆژنامەی شەرقئەلئەوسەتی راگەیاند" لەسەر فەرمانی عەبادی بڕیارە دۆسیەی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت رەوانەی دەستەی دەستپاكی بكرێت و رێ و شوێنی پێویستیش لەبارەی پێداچونەوە و وردبینی بە دۆسیەكانیان دەگیرێتە بەر.
بە وتەی شەمەری، ئەو بەرپرسانە پۆستەكان جیاوازەو وەزیرو بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتی تێدایە.
ناردنی دۆسیەی گەندەڵی ئەو بەرسانە بۆ دەستەی نەزاهە، بەشێكە لە هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی توڕەیی شەقامی عێراق لە گەندەڵی بەرپرسان بە تایبەت دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوورو بەغدای پایتەخت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.