وتەبێژی باڵای ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند" ٨ کەس لە خێزانێک کە سەر بە داعش بوون، دادگایی دەکرێن بە تۆمەتی کوشتنی ٣٧٠ هاولاتی مهدهنى عێراق.
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند" هێزە ئەمنییەکان ٨ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی یەک خێزانن و سەرکردایەتی رێکخراوی داعشیان کردووە لە باشووری موسڵ.
وەک ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵاویکردۆتەوە " ئەو خێزانە دانیان بە کۆمەڵکوژی (خسفە)دا ناوە کە خەڵکانێکی زۆری مەدەنی و هێزە چەکدارەکانی عێراقیان كوشتویانه فڕێداوەتە چاڵێکی گەورەوە.
سەخفە زەویەکی نشێو و چالێکی سروشتیە دەکەوێتە ٨ کیلۆمەتر لە باشوری شاری موسڵ و بە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵى داعش دادەنرێت لە عێراقدا ، کە دژی کەسانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خەڵکی مەدەنی ئەنجامی داون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.