Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:05

یونامی ئامارى قوربانیانى مه‌ده‌نى له‌ عێراق له‌ مانگى ته‌مووزدا بلاو ده‌کاته‌وه‌

٧٩ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و ٩٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎
کوردستان TV
100%

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان له‌ عیراق (یونامی) رایگه‌یاند" له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری له‌ مانگی تەمموزی  ٢٠١٨دا، ٧٩ هاوڵاتی  مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون  و ٩٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

راشیگه‌یاند" پارێزگای بەغدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، كه‌ ‌٦٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی ، كه‌ ٣٠ كوژراو و ٣٣ بریندارى هه‌بووه‌. دوای ئه‌وه‌ش پارێزگای کەرکوک دێت كه‌ ئاماره‌كانی بریتییه‌ له‌ ٨ كوژراو و ٣٤ بریندار و لە پارێزگای نەینەواش ١٣ كوژراو و ٥ بریندار تۆماركراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.